سهركۆماری توركیا رایگەیاند، هاوسهری ئەبوبەکر
بهغدادی، خەلیفەی پێشووی داعشیان دەستگیرکردووە.
رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لە
وتارێکیدا لە زانکۆی ئەنقەرە، رایگەیاند، "جگە لە خوشکەکەی و هاوسەری خوشکەکەی
بەغدادی، بۆ یەکەمجار ڕایدەگەیەنم کە تورکیا هاوسەرەکەی بەغدادی-شی دەستگیرکردووە".
دەستگیرکردنی هاوسەری بەغدادی لە کاتێکدایە، دوێنی، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەرپرسانی تورکیا ڕەسمییە عەواد
خوشکى بەغدادی و لەگەل هاوسەرەکەی و ژنی کوڕێکیان لە ناوچەی ئەعزازی سوریا دەستگیرکردووە و گواستراوەتەوە بۆ
تورکیا و ئێستا لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.
بەرەبەیانی رژی ٢٧ مانگی رابردوو، ئەبوبەکر بەغدادی،
خەلیفەی پێشووی داعش، لە ئۆپراسیۆنێکدا بۆ کوشتنی، خۆی تەقاندەوە.
1445 جار خوێندراوەتەوە