بەپێی لیستی نوێی موچەی وەزارەتی دارایی، سبەی دووشەممە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ڕاگەیاند،
سبەی دووشەممە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.
روونیشیکردەوە، رۆژی سێشەممە، ١٢ی ئەم مانگە، موچەی
وەزارەتی تەندروستیی و چوارشەممەش موچەی وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەشدەکرێت.
راشیگەیاند، رۆژی پێنجشەممە، ١٤ی ئەم مانگە،
موچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەسوکاری شەهیدان دابەشدەکرێت.
ئەم موچەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٨ی ئەمساڵە
و نۆیەم موچەیە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.
ڕۆژى ٨ى ئازارى ئەمساڵ حکومەتى هەرێمی کوردستان
کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و دابەشکردنی موچە بە بێ پاشەکەوت بەردەوامی
هەیە.
9891 جار خوێندراوەتەوە