سەرۆك ئەركانی هێزەکانی ئەمریكا ژمارەی سەربازەکانی وڵاتەکەی لە سوریا ئاشکراکرد

KNN : Kurdish News Network
08:11 - 10/11/2019
جیهان
+
-

سەرۆك ئەركانی هێزەکانی ئەمریكا ژمارەی سەربازەکانی وڵاتەکەی لە سوریا ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، لەو وڵاتەکەدا ٥٠٠ بۆ ٦٠٠ سەربازیان دەمێنێتەوە.

 

مارک میلی، سەرۆک ئەرکانی هێزەکانی ئەمریکا بە کەناڵی بی بی سی ڕایگەیاند " لە سوریا کەمتر لە هەزار سەربازمان دەمێنێتەوە و ئەو ژمارەیەش دەگاتە ٥٠٠ بۆ ٦٠٠ سەرباز کە چەند ڕۆڵ و ئەرکێکیان لەو وڵاتەدا پێدراوە".

سەرەڕای ئەوەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چەندجارێک باسی لە کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی کرد لە سوریا و مانگی ڕابردووش چەند کاروانێکی سەربازی ئەمریکی لە ڕۆژئاواوە گەڕێندرانەوە باشوری کوردستان.

دوای ئەو لێدوانانە ترەمپ باسی لەوەکرد کە بەشێک لەسەربازەکانیان لە سوریا دەمێننەوە بۆ پارێزگاریکردن لە کێلگە نەوتییەکان.

لەناوخۆی ئەمریکا چەندین بۆچوونی جیاواز لە بڕیارەکەی ترەمپ هەیە و چەندینجار ئەندامانی کۆنگرێس ڕایانگەیاندووە مانەوەی ئەمریکا لە سوریا مانەوەیە لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان.

3292 جار خوێندراوەتەوە