سەرچاوەیەک لە دژە تیرۆری عێراق ئاشکرایکردووە ئێوارەی
ئەمڕۆ ١٤ جار پێگە و بارەگاکانی داع لە بەرزاییەکانی مەخمور بۆردوومانکراوە.
سەرچاوەکە بۆ کەناڵی
سکای نیوز ئاشکرایکردووە، هاوپەیمانان بە هەماهەنگی دژە تیرۆری عێراق چەندینجار
پێگەکانی داعشیان بۆردوومانکردووە و ڕێگریان کردووە لە خۆ نوێکردنەوە و گەڕانەوەی
داعش لەناوچەکە.
ئەوەش ئاشکراوە،
لە بۆردوومانەکاندا چەندین تەرمی چەکدارانی داعش جێماوە و سەنگەر و تونێلەکانیان
لەوناوچەیە وێرانکراوە.
ئەگەرچی داعش لەسەر ئەو خاکە زۆرەی لە عێراق و
سوریا هەیبوو ئێستا هیچ شوێنێکی بەدەستەوە نەماوە، سەرەڕای کوشتنی خەلیفەی
چەکدارەکانیش زۆرینەی دەسەڵاتدارانی ئەمریکا و عێراقیش پێیان وایە هێشتا
پاشماوەکانی داعش هەڕەشەن لەسەر ناوچەکە.
1138 جار خوێندراوەتەوە