سەرۆکی سوریا ڕیگەیاند، ئەوەی ئەمریکا لە سوریا
دەیکات پەیوەست نییە بە جەنگەوە و بەڵکو
ئەوە سیاسەتی فەرمی ئەمریکایە کە نەوتی وڵاتانی دیکە بە تاڵان دەبات.
بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا لە چاوپێکەوتنێکدا
بۆ میدیا ڕووسییەکان ڕایگەیاندووە "ئەمریکا بە هاوکاری کوردەکان نەوتی
سەرزەمینی سوریا بە تاڵان دەبات و وەک هەمیشە بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاری
دەهێنێت".
وتوشەتی "ئێمە وەک سورییەکان ناڕازین لەم
پرسە و کۆنترۆڵکردنی کێلگە نەوتییەکان لەلایەن ئەمریکاوە بەر لە هەمووشتێک
پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و بە هیچ یاسایەک ئەمریکا ناتوانێت نەوتی سوریا
ببات".
پێشتر وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاندبوو
داهاتی کێڵگە نەوتییەکانی باکور و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ خودی هێزەکانی سوریای
دیموکرات دەبێت و ئەمریکا پارێزگاریان لێدەکات تا نەکەونە ژێر چنگی چەکدارانای
داعش.
ئەسەد ئەوەشی ئاشکراکردووە کە لە ٪٩٠ ی نەوتی
سوریا لە ژێر دەسەڵاتی داعش دەرهێندرا کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ڕوباری فورات ئێستا
لە ژێر کۆنترۆڵی ئەمریکا و هاوکارەکانیدایە و وا بەرچاو دەکەوێت کە نەوتی سوریا
بەتاڵان دەبرێت".
سەرۆکی سوریا لەبارەی سیاسەتی ئەمریکاوە وتویەتی "ئەوەی ئێستا
دەیبینین هەمان سیاسەتی ئەمریکایە کە لەدوای جەنگی دووەمی جیهانییەوە پەیڕەوی
دەکات و ئێستاش کە لە سوریا نەوت دەبات،
هەمان سیاسەتی جارانی خۆیانە و هیچ شتێکی تازە نابینین بەڵکو هەر ئەوەش لە ئەمریکا
چاوەڕێ دەکرێت".
پێشتر یەمریکا رایگەیاندبوو مانەوەی سەربازەکانی لە سوریا بۆ
پاریزگاریکردنە لە کێڵگە نەوتییەکان تا نەکەونە دەستی داعش و داهاتی کێڵگەکانیش بۆ
کوردەکانە.
4464 جار خوێندراوەتەوە