ئەمڕۆ ئامانج ئەحمەد، پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای کەی
ئێن ئێن لە سۆران لەلایەن ئاسایشی پارتی
دیموکراتی کوردستانەوە دەستگیرکراوە.
ئامانج ئەحمەد کە ئێستا وەک پەیامنێری سایتی سبەی
و دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێن کار دەکات ئەمڕۆ سەردانی ناوچەی برادۆستیکردووە و
پاشان لەلایەن بنکەیەکی ئاسایشی ناوچەکەوە ڕاگیراوە و پاشان دەستگیرکراوە.
بەڕێوەبەری ئاسایشی سۆران لەبارەی ڕووداوەکەوە
ڕایگەیاندووە، ئاماج ئەحمەد لای ئەوان دەستبەسەرکراوە و ئەمشەو لای ئەوان
دەمێنێتەوە.
سەرەڕای ئەوەی ئامانج ئەحمەد بۆ کارێکی ڕۆژنامەوانی ڕۆشتووەتە ناوچەکە
و دەستگیرکراوە، دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێن بەرپرسیارێتی سەلامەتی دەخاتە ئەستۆی
هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە، بەپێی یاسای ڕۆژنامەنوسی ڕۆژنامەنووس نابێت لەسەر
کارەکەی دەستگیربکرێت.
2063 جار خوێندراوەتەوە