ژمارەیەک رۆژنامەنوس داوای ئازادکردنی پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێن دەکەن

KNN : Kurdish News Network
09:35 - 12/11/2019
کوردستان
+
-

 

ژمارەیەک رۆژنامەنوس داوای ئازادکردنی ئامانج ئەحمەد، پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێن دەکەن و هێزە ئەمنیەکان بە بەرپرسیار دەزانن لە پاراستنی گیانی ئەو رۆژنامەنوسە.

 

 لە بەیانامەکەدا کە ئاراستەی هەریەکە لە سەرۆکایەتی حکومەت و پەرلەمان و سەندیکای رۆژنامەنوسان کراو، 17 رۆژنامەنوسی سنوری باڵەکایەتی داوای ئازادکردنی بەپەلەی پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێن دەکەن.


باسی ئەوەشیان کردوە دەستگیرکردنی رۆژنامەنوسان و ئازارو ئەشکەنجە دانیان تاکو تیرۆرکردنیان، بابەتێکی نامۆنییە و لە ئێستاشدا ناوچەی برادۆست، و زۆر شوێنیتر لەهەرێمی کوردستان، لەبەردم  داگیرکاری تورکیادان، ئەمەش بابەتێکی میدیاییە و رۆژنامەنوسان روماڵی دەکەن.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئامانج ئەحمەد پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێن، بەمەبەستی روماڵی رۆژنامەنوسی سەردانی ناوچەی برادۆستی کردبوو، بەڵام لەلایەن ئاسایشی سۆرانەوە دەستگیرکراوە.

 


1331 جار خوێندراوەتەوە