وەزارەتی دەرەوەی سوریا بەبەیاننامەیەک هۆشداری
دەداتە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و دەڵێت، پێویستە دەست لە
تماحکارییەکانت و تاوانە بێ پاساوەکانت هەڵبگریت لە سوریا.
وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە بەیاننامەکەیدا دەڵێت
"سوریا بە قورسترین شێوەیە ئیدانەی ئەو لەشکرکێشی و هێرشانە دەکات کە لەلایەن
ئەردۆغانەوە کراوەتە سەر خەڵكی سوریا و لە تازەترین تاوانیشدا بە فڕۆکەی بێ
فڕۆکەوان لە نزیک گرێ سپی چەند شوێنێکی کردووەتە ئامانج کە منداڵ و خەڵکی مەدەنیش
لە هێرشەکاندا کوژراون".
دەشڵێت "لەگەڵ ئەوەی تورکیا بەڵێنی بە ڕوسیاداوە
بەپێی ڕێککەوتنی سوچی مامەڵە بکات، بەڵام وادەردەکەوێت سوپاکەی ئەردۆغان و هاوکارە
تیرۆرستەکانی بەردەوامی بە تاوان دەدەن و سورن لەسەر داگیرکاری زیاتر، هەموو
ئەوانەش دەیسەلمێنێت ئەردۆغان گوێ لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و یاساکانی
ناگرێت".
بەیاننامەکەی سوریا حکومەتی سوریا دەڵێت "سوریا
و هاوکارەکانی ڕێگا لە کوشتن و بەتاڵانبردنی خەڵک و ماڵی سورییەکان دەگرن و داواش
لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین ئەردۆغان ناچاربکەن هێرشە تەماحکارییەکانی
بوەستێنێت".
حکومەتی سوریا تا کاتێک نەهاتبوویەوە سنوورەکانی
ڕۆژئاوای کوردستان، بەم شێوەیە لەسەر سوپای تورکیا و ئەردۆغان بەیاننامەی نەبوو،
بەڵام ئێستا خۆی و سوپاکەی لەسەر سنوورەکان هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوا
دەبینن.
3551 جار خوێندراوەتەوە