رۆژنامەیەکی بەریتانی یەکەم "یانەی شەوانە"ی سعودییە بەسەر دەکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
12:33 - 24/05/2024
جیهان
+
-

رۆژنامەی تایمزی بەریتانی ئەم وێنانەی بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت: ئەمە دیمەنی ناوەوەی یەکەم یانەی شەوانەیە لە سعودییە، لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودییە بۆ کرانەوەی وڵاتەکەی بەروی جیهاندا.

 

هەواڵ:KNNC

 

رۆژنامەکە دەڵێت:"ئەمە شتێکی نامۆیە بەلای سعودییەوە، چونکە روداوێکی نوێیە کە خۆی دەبینێتەوە لە کردنەوەی یەکەم یانەی شەوانە لە سعودییە".

 

 

رۆژنامەی تایمز ئاماژەی بەوەکردوە، یانە شەوانەکە ناوی (بێست هاوس)ە و دەکەوێتە گەڕەکی جاکس لە ریاز، بەشێکە لە پڕۆژەی کۆمپانیای "میدیڵ بیست" کە لەلایەن سندوقی سامانی سیادییەوە بە سەرۆکایەتی محەمەد بن سەلمان پشتیوانی دەکرێت.

 

رۆژنامەکە باس لە کەشوهەوای ناو یانە شەوانەکە دەکات و دەڵێت لەدوای نیوەی شەو هۆڵەکە پڕ دەبێت لە سەماکەر لەسەر ئاوازی گۆرانییەکان، شوێنەکە نزیکە لە یانە شەوانەکانی دیکەی جیهان کە لە وڵاتاندا بونی هەیە، بەڵام ئەوەی جیاوازە لەم یانەیە ئەوەیە، پاسەوان لەناو هۆڵەکەدا هەیە بۆ ئەوەی رەفتاری نەشیاو نەکەن، یاخود ماددەی کحول نەکەنە خواردنەوەکانیانەوە.

527 جار خوێندراوەتەوە