سعودیە 300 هەزار زیارەتکاری لە مەککە دورخستەوە

KNN : Kurdish News Network
08:55 - 09/06/2024
جیهان
+
-

وەزارەتی ناوخۆی سعودیە رایگەیاند، زیاتر لە 300 هەزار کەسیان لە مەککە دورخستوەتەوە کە ناویان تۆمار نەکراوە بۆ حەج.

 

هەواڵ:KNNC

 

ئاژانسی فەرمی سعودیە بڵاویکردوەتەوە، لەنێو ئەو کەسانەی کە دورخراونەتەوە و مۆڵەتی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج-یان نەبوە، 153 هەزار و 998 کەسیان بیانی بون، لە بری ڤیزەی حەج بە ڤیزەی گەشتیاری چونەتە سعودییە.

 

هاوکات، وەزارەتی ناوخۆی سعودیە ئاماژەی بەوەکردوە، لەماوەی ڕابردوودا، ئاسایشی گشتیی دەستی بەسەر 140 ڤیزەی ساختەی حەج و 64 کەسی خاوەن ئەو ڤێزایانەدا گرتووە کە سەرپێچی رێسا و ڕێنماییەکانی حەجیان کردوە، هەروەها 97 هەزار و 664 ئۆتۆمبێلی سەرپێچیکار سیپۆرت کراونەتەوە شوێنی خۆیان  و 171 هەزار و 587 کەس کە دانیشتوی شاری مەککە نەبون گەڕێنراونەتەوە.

 

لە هەمان کاتیشا چوار هەزار و 32 سەرپێچیکردنی ڕێسا و ڕێنماییەکانی حەج  واتە "حەج بەبێ مۆڵەت" و شەش هەزار و 105 سەرپێچیکاری یاساکانی نیشتەجێبونی تێدا بوە، هاوکات 153 هەزار و 998 هەڵگرانی جۆرە جیاوازەکانی ڤیزە رەت کراونەتەوە.

 

 بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لە وەرزی ساڵانەی حەجدا کە یەکێکە لە پێنج پایەکانی ئیسلام و لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ملیۆنێک و 800 هەزار موسڵمان چوونەتە حەج.

2265 جار خوێندراوەتەوە