سعودییە: یەك ملیۆن و (833) هەزار زیارەتكار فەریزەی حەج بەجێدەهێنن

KNN : Kurdish News Network
05:21 - 15/06/2024
جیهان
+
-

بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج، ئەمساڵ زیاتر لە ملیۆنێك و (833) هەزار زیارەتكار سەردانی ماڵی خودایان كردوە.


هەواڵ: (KNNC)


وەزارەتی حەجی سعودییە رایگەیاند: بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەجی ساڵی (1445 - 2024) ملیۆن و (833) هەزار و (164) زیارەتكار سەردانی سعودییەیان كردوە، لەو ژمارەیە یەك ملیۆن و (611) هەزار و (310) لە دەرەوەی شانشینی سعودیە و (221) هەزار و (854) زیارەتكاری ناوخۆ فەریزەكە بەجێدەهێنن.  


رونیكردوەتەوە، كۆی گشتی ژمارەی زیارەتكاران لە (958) هەزار و (137) پیاو و (875) هەزار و (27) ژن پێكهاتون.


سەبارەت بە شێوازی گەشتكردنی زیارەتكاران ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، ئەو زیارەتكارانەی هێڵی ئاسمانییان بۆ سەردانی سعودییە بەكارهێناوە لە ملیۆنێك و (546) هەزار و (345) زیارەتكار پێكهاتون، هاوکات (60) هەزار و (251) زیارەتكاریش لەرێگەی وشكانییەوە گەشتیان بۆ ئەو وڵاتە كردوە، هەروەها چوار هەزار و (714) زیارەتكاریش لە رێگەی دەروازە دەریاییەکانەوە گەیشتونەتە سعودییە.

 

وەزارەتی حەجی سعودییە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەجی ئەمساڵ زیارەتكارانی وڵاتانی عەرەبی بەڕێژەی (22.3%) و لە كیشوەری ئاسیا (بەبێ وڵاتە عەرەبییەكان) بەرێژەی (63.3%) هەروەها لە وڵاتانی كیشوەری ئەفەریقاش بەرێژەی (11.3%) زیارەتكارانیان پێكهێناوە.


ئەوەیخستوەتەڕو، رێژەی هاتنی زیارەتكاران لە وڵاتانی عەرەبی گەیشتوەتە (22.3%)، هاوکات رێژەی حاجیانی وڵاتانی ئاسیا جگە لە وڵاتانی عەرەبی گەیشتوەتە (63.3%) هەروەها رێژەی زیارەتكارانی وڵاتانی ئەفەریقا گەیشتوەتە (11.3%).

292 جار خوێندراوەتەوە