ترەمپ گاڵتە بە بایدن دەکات... پشکنینی ژیری بکە

KNN : Kurdish News Network
12:11 - 16/06/2024
جیهان
+
-

لەماوەی چەند رۆژی رابردودا هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی نێوان، جۆ بایدنی سەرۆکی ئێستا و دۆناڵد ترەممی سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا چڕتر بووەتەوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

شەڕی ڤیدیۆیی نێوان دوو رکابەرەکەی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە سۆشیال میدیا چڕتربوەتەوە، بەجۆرێک توڕەیی و نیگەرانی لایەنگرانیانی لێکەوتوەتەوە.

لە هەڵمەتی بانگەشەی شەوی رابردویدا دۆناڵد ترەمپ پێشنیاری بۆ بایدن کرد، کە پشکینین بۆ توانا دەرونییەکانی بکات و بۆ ئەو مەبەستەش ناوی پزیشکێکی بەناوبانگی ئەمەریکای پێشکەش کرد، ئەوەش دوای ئەوەی بایدن لە چەند رۆژی رابردودا دوو ڤیدیۆی لە سۆشیال میدیا بڵاوبۆوەوە کە بۆماوەیەک لە جوڵە دەوەستێت، لە یەکێک لەو ڤیدیۆیانەی لە سۆشیال میدیا بڵاوبوەوە جۆ بایدن کاتێک لەگەڵ بەشێک لە سەرۆکانی وڵاتان وەستاوە بەجێیان دە‌هێڵێت و دەچێت لەگەڵ پەرەشوتەوانەکە قسە دەکات.

هەرچەندە جۆ بایدن تەنها سێ ساڵ لە ترەمپ گەورەترە کە هەینی رابردو تەمەنی بو بە 78 ساڵ، بەڵام پرسی تەمەن بەتوندی هاتوەتەوە ناو هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە، جگە لە پرسی کۆچبەران و پشتیوانی ئەمەریکا بۆ ئیسرائیل، کە ئەمە ناکۆکییەکانی نێوان بایدن و ترەمپی قوڵتر کردوتەوە.

112 جار خوێندراوەتەوە