لە پێکدادانى دوو شەمەندەفەر لە هیندستان نزیکەى 50 کەس بونەتە قوربانیی

KNN : Kurdish News Network
09:27 - 17/06/2024
جیهان
+
-

لە ویلایەتى بەنگال لە هیندستان دوو شەمەندەفەر پێکیانداداوە و لانیکەم 15 کەس گیانیان لەدەستداوە، تا ئێستاش رزگارکردنى سەرنشینان بەردەوامە.

 

هەواڵ:KNNC

 

ماماتا بارنجى، سەرۆک وەزیرانى ویلایەتى بەنگال لە هیندستان رایگەیاند؛  شەمەندەفەرێکى بارهەڵگر و شەمەندەفەرێکى نەفەرهەڵگر لە بەنگال پێکیانداداوە و روداوەکەشى بە "کارەسات" ناوبردوە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە لە ئێستادا تیمەکانى فریاکەوتن و پزیشکان و تیمى روبەڕوبونەوەى کارەساتەکان رەوانەى شوێنى روداوەکە کراون و سەرقاڵى رزگارکردنى گیانى سەرنشینانى شەمەندەفەرە نەفەرهەڵگرەکەن.

 

لەبارەى ژمارەى قوربانیانى روداوەکەوە، پۆلیسى هندستان دەڵێت: لانیکەم 15 کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەى 25 بۆ 30 کەسیش بریندارن و رزگارکردنى سەرنشینانیش تا ئێستاش بەردەوامە.

249 جار خوێندراوەتەوە