لە تورکیا نزیکەى 16
هەزار کەس لەکاتى قوربانیکرندا بریندار بون، وەزیرى تەندروستى وڵاتەکەش دەڵێت:
قوربانییەکان لەلایەن کەسانى نەشارەزا ئەنجام دراون.
هەواڵ:KNNC
فەخرەدین کۆجا، وەزیرى
تەندروستى تورکیا لە تۆڕى کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردوەتەوە؛ لە یەکەم رۆژى جەژن
نزیکەى 16 هەزار کەس رەوانەى نەخۆشخانەکانى وڵاتەکە کراون، کە لەکاتى
قوربانیکردندا بریندار بون.
وەزیرى تەندروستى تورکیا دەڵێت: ئەم حاڵەتانەى
تۆمار کراون بەهۆى ئەوە بوە سەربڕینى ئاژەڵەکان لەلایەن کەسانێکەوە کراون کە
شارەزا نەبون و داواشى کردوە قەسابەکان لەکاتى سەربڕیندا ئاگاداربن.
ئەوەشى ئاشکرا کردوە کە بریندارەکان هەزار و
274 کەسیان لە ئەنقەرە بون و 840 لە ئیستەنبوڵ و 416 کەسیش لە ئیزمیر.
ساڵى رابردو هەر لە تورکیا و لە چوار رۆژى
جەژنى قوربان نزیکەى 30 هەزار کەس بریندار بون.
170 جار خوێندراوەتەوە