بە بڕیاری عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی
ئێران، زیاتر لە دو هەزار و 600 کەس لە زیندانیانی ئەو وڵاتە بەر لێبوردنی گشتی و
کەمکردنەوەی سزا کەوتن و سزای لە سێدارەدانی 29 کەسیش هەڵوەشێندرایەوە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ لە ئێران و بەشێکی رۆژهەڵاتی کوردستان یەکەمین
رۆژی جەژنی قوربانە و بەو بۆنەیەوە ناوەندی راگەیاندنی نوسینگەی رێبەری
ئێران لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، عەلی خامنەیی بە بۆنەی جەژنی
قوربانەوە بڕیاری لێبوردنی گشتی و کەمکردنەوەی سزای بۆ دو هەزار و 654 زیندانی دەرکردوە.
سادق رەحیمی، جێگری سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێرانیش
ئەمڕۆ رایگەیاند، دوای ناردنی لیستی ناوی زیندانیان، عەلی خامنەیی رەزامەندی لەسەر
کەمکردنەوە، گۆڕینی سزا و ئازادکردنی ژمارەیەک زیندانی داوە.
رەحیمی وتیشی، سزای لەسێدارەدانی 29 کەسیش
هەڵدەوەشێتەوە و سزاکەیان بە زیندانیکردن دەگۆڕدرێت.
355 جار خوێندراوەتەوە