رۆژنامەیەکی تورکی ئاشکرای دەکات دو وەفدی سەربازیی سوریا و تورکیا بە
نێوەندگیری روسیا، کۆبونەوەیان لە بنکەی سەربازیی "حەمیم"ی ئاسمانی
ئەنجامداوە و بڕیارە هەفتەی داهاتوش لە بەغداد کۆببنەوە.
هەواڵ:KNNC
رۆژنامەیAydınılıkی تورکی بڵاویکردەوە، رۆژی (11)ی
ئەم مانگە بەرپرسانی سەربازیی تورکیا و سوپای سوریا لە بنکەی سەربازیی حەمیمی روسی
لە باشوری رۆژهەڵاتی لازقییە کۆبونەوەتەوە و هەردولا تاوتوێی دۆخی شاری ئیدلبیان
کردوە.
بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان تایبەت بوە بە رێکخستنی کۆبونەوەیەک لە نێوان
ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی روسیا و هاکان فیدانی وەزیری دەرەوەی تورکیا.
بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەکە، ئەوە یەکەمین کۆبونەوەی لەو جۆرەیە لە
نێوان هەردو وڵات بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و سوریا بە
نێوەندگیری روسیا و بڕیاریشە کۆبونەوەی داهاتوی نێوانیان لە بەغدادی پایتەختی
عێراق ئەنجام بدرێت.
سوریا دەیەوێت بگات بە رێککەوتن بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی تەواوی ناوچەکان
بەدەستبهێنێتەوە بەتایبەت لە ناوچە سنورییەکان.
318 جار خوێندراوەتەوە