یەکێتی ئەوروپا سزا ئابورییەکانی سەر روسیای بۆماوەی یەک ساڵی دیکە
درێکردەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی روسیا لە ساڵی 2014ەوە بە نایاسایی نیمچە دورگەی
کریمیای ئۆکرانیای بە خاکەکەیەوە لکاندوە.
هەواڵ:KNNC
ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا لە راگەیەنراوێکدا
ئاماژەی بەوەکردوە، سزا سەپێنراوەکانی سەر روسیا تا 23 حوزەیرانی ساڵی 2025
درێژکردوەتەوە.
ئەو سزایانەی کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە
بەسەر روسیادا سەپێنراون، چالاکییەکانی هاوڵاتییانی یەکێتی ئەوروپا و کۆمپانیاکان
لە نیمچە دورگەی کریمیا و شاری سیڤاستاپۆڵ کە بە ناوبانگترین نیمچە دورگەی کریمیا
سنوردارکردوە، هەروەها هاوردەکردنی کەلوپەل و بەرهەمەکان لە کریمیاوە بۆ وڵاتانی
یەکێتی ئەوروپا قەدەغەکردوە.
هەرلەچوارچێوەی سزاکان، رێگە بە هاوڵاتیانی
یەکێتی ئەوروپا و کۆمپانیاکان نادرێت کاری وەبەرهێنان لە نیمچە دورگەی کریمیا و
شاری سیڤاستاپۆڵ بکەن، هاوکات هەناردەکردنی بەرهەمەکانی دیکەی بواری گواستنەوە،
گەیاندن و وزە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە بۆ نیمچە دورگەی کریمیا قەدەغەکراوە.
لە ئاداری ساڵی 2014، روسیا بە ئەنجامدانی
گشتپرسی تاک لایەنە، نیمچە دورگەی کریمیای ئۆکراینا بە خاکەکەیەوە لکاند، دوای
ئەو بڕیارەش یەکێتیی ئەوروپا و ئەمریکا و ژمارەیەک
وڵاتی دیکە زنجیرەیەک سزایان لە بواری ئابورییدا بەسەر روسیادا سەپاند.
151 جار خوێندراوەتەوە