هێرشێكی داعش بۆ سەر ریاڵ مەدرید پوچەڵ كرایەوە

KNN : Kurdish News Network
07:23 - 17/06/2024
جیهان
+
-

ئیسپانیا گروپێكی رێكخراوی داعشی دەستگیركرد كە بەنیازبون هێرش بكەنە سەر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆیان کە یاریگای سەرەكی یانەی ریال مەدریدە.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

 

رۆژنامەی ئێل کۆنفیدێنسال، بڵاویکردەوە: گروپێكی داعش بەنیازبون هێرش بكەنە سەر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆیان کە یاریگای سەرەكی یانەی ریال مەدریدە، بێجگە لەوەش رێکخراوەکە ئامادەكارییان كردوە بۆ هێرشكردنە سەر جامی نەتەوەكانی ئەوروپا لە ئەڵمانیا، هەروەها ئۆڵمپیادی پاریس.


رۆژنامەکە ئاشكرایكردوە، لە پۆپراسیۆنێكدا بەهاوكاری دەزگای پۆلیسی ئەوروپا (یۆرۆپۆڵ) و نوسینگەی فیدراڵی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا، پۆلیسی ئیسپانیا نۆ ئەندامی رێكخراوەكەی دەستگیرکردوە.


بەوهۆیەشەوە بەرپرسانی پۆلیسی ئیسپانیا بۆ پاراستنی ئەمنیەتی وڵات ئاستی مەترسییەكان و هەڕەشەی تیرۆرستی بۆ پلە چوار بەزركردەوە.

291 جار خوێندراوەتەوە