باڵیۆزى ئێران لە
بەغداد ئاشکرایدەکات کە لە هەوڵدان هەڵبژاردنى سەرۆکایەتیی وڵاتەکە لە بەشێک لە
شارەکانى عێراق و هەرێمى کوردستانیش بەڕێوەبچیت.
هەواڵ:KNNC
محەمەد کازم ئال سادق،
باڵیۆزى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە عێراق لە چاوپێکەوتنێکى لەگەڵ ئاژانسى (ئیرنا)
رایگەیاندوە؛ لە خولى 13هەمى هەڵبژاردنى سەرۆککۆمارى ئێران 20 هەزار هاوڵاتیی
ئێران لە عێراق دەنگیانداوە و دەیانەوێت لە خولى 14ـى سەرۆکایەتیی کۆماردا هاوشێوە
لە عێراق و هەرێمى کوردستان هەڵبژاردنەکە بەڕێوەبچێت.
ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە کە هیوادارن ئەو
گەشتیارانەى لە ئێرانەوە رودەکەنە عێراق و هەرێمى کوردستان بۆ بەشدارى لە بۆنە
ئاینییەکان یاخود گەشت دەنگەکانیان بدەن.
ئەوەشى ئاشکرا کردوە کە سندوقى دەنگدان بڕیارە
لە بەغداد و هەولێر و سلێمانى و کەربەلا و نەجەف و بەسڕە دابنرێن.
194 جار خوێندراوەتەوە