وتەبێژى دەزگاى لوتکە
بۆ کاروبارى ئاوارە و پەنابەران ئاشکرایدەکات، لە روداوى تێکشانى دوو یەختى
کۆچبەراندا لە باشورى ئیتاڵیا 17 کەس گیانیان لەدەستداوە و 60 کەسیش بریندارن،
دەڵێت: ژمارەیەکى زۆر منداڵ لەنێو قوربانییەکاندان.
هەواڵ:KNNC
باهۆز بەرزان، وتەبێژى
دەزگاى لوتکە بۆ کاروبارى ئاوارە و پەنابەران بە کەى ئێن ئێن،ى راگەیاند: دوو
یەختى کۆچبەران لە کەناراوەکانى باشورى ئیتاڵیا تێکشاون و بەپێی ئامارە
سەرەتاییەکان 17 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 60 کەسیش بێسەروشوێنن کە
لەنێویاندا ژمارەیەکى زۆر منداڵ هەیە.
ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە
کە لە یەختى یەکەمدا 51 کۆچبەر هەڵگیراونەتەوە کە 10 کەسیان گیانیان لەدەستدابو، سەرنشینانى
یەختەکەش کۆچبەری سوریا و میسر و پاکستان و بەنگلادیش بون.
لە یەختى دوەمدا و
بەپێی زانیارییەکانى دەزگاى لوتکە کە بۆ کەى ئێن ئێن ئاشکرایکردوە؛ ئەو یەختە هەشت رۆژ پێش ئێستا لە تورکیاوە بەڕێکەوتوە و پێدەچێت بەهۆی بەهێزی شەپۆلەکانەوە
تێکشکابێت و سەرنشیانانى ئەم یەختە هاوڵاتیی عێراق و ئێران و سوریا بون.
باهۆز بەرزان ئەوەشى راگەیاند کە رزگاربوانى ئەم
نوقمبونى یەختە ئەوەیان وتوە کە تا ئیستا 66 کەس بێسەروشوێنن، لەنێویاندا 26 منداڵ
هەیە هەندێکیان زۆر گەنجن و هیچ بەلەمێکیش
ئامادە نەبوە هاوکارییان بکات.
306 جار خوێندراوەتەوە