بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی روسیا بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە پیۆنگ یانگ و لەگەڵ کیم جۆن ئون سەرۆکی کۆریای باکور کۆبوەوە، سەرۆکی کۆریا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ هێرشەکانی روسیا بۆسەر ئۆکرانیا دوپات کردوە و جەختی کردەوە لە گرنگی رۆڵی روسیا لە پاراستنی هاوسەنگی ستراتیژیی لە جیهاندا.
هەواڵ:KNNC
کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا بڵاویکردەوە، سەردانەکەی پوتین بۆ کۆریای باکور بە ئامانجی بەهێزکردنی پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی مۆسکۆ و پیۆنگ یانگە و بڕیارە ڤلادیمیر پوتین ئیمزا لەسەر رێککەوتنی ستراتیژی گشتگیر لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکور بکات.
هاوکات کۆشکی سپی ئەمەریکا نیگەرانی خۆی لە سەردانی سەرۆکی روسیا بۆ کۆریای باکور دەربڕی و داواشی لە پیۆنگ یانگ کرد خۆی بەدوربگرێت لە هاوکاریکردنی سەربازی روسیا.
دوێنێ سێشەممە، کۆشکی کرملن بڵاوی کردەوە، کە ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا بە سەردانێکی دو ڕۆژە دەچێتە کۆریای باکور و دواتریش بە سەردانێکی دو ڕۆژە دەچێتە ڤێتنام.
264 جار خوێندراوەتەوە