سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا: بەرپرسیارییەتی دۆڕان لە هەڵبژاردنەکە لە ئەستۆ دەگرم

KNN : Kurdish News Network
09:02 - 05/07/2024
جیهان
+
-

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، بەرپرسیاریەتی شکستی دۆڕان لە هەڵبژاردن لە ئەستۆ دەگرم.

هەواڵ:KNNC

 

ریشی سوناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دوای شکستی پارتەکەی لە هەڵبژاردنەکەدا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "پیرۆزبایم لە کەیر ستامەر سەرۆکی پارتی کرێکاران-ی رکابەرم کردوە و بەرپرسیاریەتی ئەو شکستەش لە ئەستۆدەگرم کە پارتەکەم لەم هەڵبژاردنە دوچاری هات".

 

سوناک، سەرۆکوەزیرانی دەستلەکارکێشاوە، ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی بە "شەوێکی سەخت" وەسف کرد و "سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ خەڵکی ڕیچمۆند و نۆرسالێرتۆن دەربڕی بۆ پشتگیرییەکانی".

 

 "ئەمڕۆ دەسەڵات بە شێوەیەکی ئاشتیانە و ڕێک و پێک دەگوازرێتەوە، بە نیەتپاکی هەموو لایەنەکان، ئەمە شتێکە کە پێویستە متمانە بە هەمومان بدات لەپێناو سەقامگیری و ئایندەی وڵاتەکەمان".

 

هاوکات، داوای لێبوردنی لەو کاندیدانەی پارتی پارێزگاران کرد کە نەیانتوانی سەرکەوتوبن لە هەڵبژاردنەکەدا.

 

تەواوی ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی بەریتانیا 650 کورسین، هەرچەندە تاکو ئێستا ئەنجامەکان بەراین, بەڵام چاوەڕوان دەکرێت پارتی کار زیاتر لە 405 کورسی بەدەستبهێنێت، هاوکات پارتی پارێزگارانی بەریتانیا بەڕابەرایەتی ریشی سوناکی سەرۆک وەزیران لەم هەڵبژاردنەدا 131 کورسی بەدەستبهێنێت بەوپێیەش بەراورد بەهەڵبژاردنی ڕابردو 241 کورسی پەرلەمانی لەدەستداوە.

201 جار خوێندراوەتەوە