گەرما لە روسیا بوەتەهۆى خنکانى 49 کەس

KNN : Kurdish News Network
12:45 - 07/07/2024
جیهان
+
-

وەزارەتى روبەڕوبونەوەى حاڵەتە لەناکاوەکانى روسیا ئاشکرایکردوە، تەنها لە یەک رۆژدا گەرما لەو وڵاتە بوەتەهۆى خنکانى 49 کەس لە سەرچاوە ئاوییەکان کە لەنێویاندا ژمارەیەک منداڵیش هەیە.

 

هەواڵ:KNNC

 

وەزارەتەکە لە کەناڵى تایبەتى تێلێگرام بڵاویکردوەتەوە؛ بەهۆى بەرزبونەوەى بەرچاوى پلەکانى گەرماوە، روداوەکانى خنکان لەو شوێنانەى ئاویان لێیە و هاوڵاتییان بۆ خۆفێنککردنەوە روى تێدەکەن بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزبوەتەوە، بەجۆرێک بەراورد بە ساڵى رابردو هەمان کات روداوەکان بەهۆى ئاوەوە 10 هێندە بەرزبوەتەوە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە لە 48 کاتژمێردا 65 روداو لەو شوێنانە تۆمارکراون کە ئاویان لێیە، بەهۆیەوە 49 کەس گیانیان لەدەستداوە کە حەوتیان منداڵن.

 

ئەوەش ئاشکرا کراوە کە روداوەکانى خنکان لە ئاودا، بەراورد بە هەمان کاتى ساڵى رابردو 10 هێندە بەرزبوەتەوە و روسیا زیاتر لە سەدەیەکە گەرماى هاوشێوەى نەبینیوە.

 

لە ساڵى 1917 روسیا بەرزترین پلەى گەرماى تێدا تۆمارکراوە و پلەکانى گەرما گەیشتونەتە 35 پلەى سیلیزى، دەستەى چاودێرى ئاو و کەشوهەواى وڵاتەکەش بۆ ئەمساڵ هۆشدارى لە بەرزبونەوەى بەرچاو لە پلەکانى گەرما دەدەن و پێشبینى دەکرێت پلەکانى گەرما لە بەشێک لە ناوچەکان بگاتە 40 پلەى سیلیزى.

204 جار خوێندراوەتەوە