"وەڵامى ئیسرائیل بۆسەر ئێران نزیکە و ئەمەریکاش پشتیوانى تەواوى ئیسرائیل دەکات"

KNN : Kurdish News Network
08:40 - 05/10/2024
جیهان
+
-

بەرپرسێکى ئەمەریکى ئاشکرایدەکات کە وەڵامى ئیسرائیل بۆ ئێران نزیکە و باس لە رۆڵى ئەمەریکاش دەکات لە وەڵامدانەوەکەدا.

 

هەواڵ:KNNC

 

رۆژنامەى یەدیعۆت ئەحرنوت،ى ئیسرائیلى لە زارى بەرپرسێکى ئەمەریکییەوە بڵاویکردوەتەوە کە وەڵامدانەوەى ئیسرائیل بۆ ئێران زۆر نزیکە و ئاشکرایشیکردوە کە فڕۆکەکانى ئەمەریکا بە ئەگەرێکى زۆرەوە بەشدارى لە وەڵامدانەوەکەدا ناکەن، بەڵام هەماهەنگى لەنێوان ئیسرائیل و ئەمەریکادا دەبێت.

 

هەروەک ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە هەمو هەوڵێک دەدەن گرژییەکان سەر بۆ جەنگى هەرێمى نەکێشێت، بەڵام بە ئەگەرێکى زۆرەوە ئەمەریکا لەم ئاڵۆزییەدا تێوەدەگلێت.

 

ئەوەش باسکراوە کە وەڵامى ئیسرائیل بۆ ئێران هێندە ئاسان نییە و ناتوانن ژێرخانى ئەتۆمیی ئێران بە یەک هێرش لەناو ببەن و کارەکە زۆر ئاڵۆزە و جەختیشیکردوەتەوە کە ئیسرائیل پشتیوانى تەواوى ئەمەریکاى هەیە.

 

هەر لەبارەى وەڵامى ئیسرائیل بۆ ئێران، بەرپرسێکى باڵاى ئەمەریکا بە تۆڕى هەواڵى سی ئێن ئێن،ى وتوە، نازانرێت ئیسرائیل لە 7ـى ئەیلول و لە هەمان رۆژى هێرشى حەمماس بۆسەر ئیسرائیل وەڵامى بۆ ئێران دەبێت، دەکرێت پێش یان پاش ئەو وادەیە هێرشەکان دەستپێبکات.


106 جار خوێندراوەتەوە