ئەمڕۆ ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان
لە حەسەن نەسروڵا و ئەو فەرماندە ئێرانییەی لە لوبنان کوژرا، بەڕێوەدەچێت و دوای
چوار ساڵیش بۆ یەکەمجار ڕێبەری باڵای ئێران وتاری هەینی پێشکەش دەکات.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ لەگەڵ نوێژی هەینیدا
لە تاران ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە حەسەن نەسڕوڵا، ئەمینداری حیزبوڵای لوبنان و عەباس
نیلفروشان، فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران بەڕێوەدەچێت کە 27ی ئەیلول لەلایەن
ئیسرائیلەوە کوژران.
هاوکات بە گوێرەی
ئاژانسەکانی هەواڵ لە ئێران، لە میانی مەراسیمەکەدا و لە کاتی نوێژی هەینیدا عەلی
خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران وتارێك پێشکەش دەکات.
ئاژانسەکانی هەواڵ باس
لەوە دەکەن، پێشبینی دەکرێت ڕێبەری باڵای ئێران لە وتارەکەیدا تیشك بخانە سەر دواین
پەرەسەندن و گرژییەکانی ئێران و ناوچەکە.
دوایین جار خامنەیی
دو هەفتە دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودسی سوپای
پاسداران لە لە 17-01-2020، وەکو وتارخوێنی نوێژی هەینی دەرکەوت.
250 جار خوێندراوەتەوە