عەلى خامنەیی: هێرشی شەوانی رابردوی هێزە چەکدارەکانمان بۆ ئیسرائیل یاسایی و رەوا بو

KNN : Kurdish News Network
12:10 - 04/10/2024
جیهان
+
-

رێبەرى کۆمارى ئیسلامى ئێران دواى چوار ساڵ لە تارانى پایتەختى ئێران وتارى هەینى پێشکەش کرد و رایگەیاند؛ گەلى فەڵەستین مافى ئەوەى بەرامبەر دوژمنەکانى بوەستێت و دەشڵێت: هێرشی شەوانی رابردوی هێزە چەکدارەکانمان بۆ ئیسرائیل یاسایی و رەوا بو.



هەواڵ:KNNC

عەلى خامنەیی، رێبەرى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە میانى پێشکەشکردنى وتارى هەینى رایگەیاند: رژێمى زایۆنى بوەتە گورگێکى برسى لە ناوچەکەدا و هەمو گەلێک مافى ئەوەى هەیە لەسەر خاکى خۆى بەرگرى لە خۆى بکات و وتیشى: کوشتنى نەسروڵا هەمومانى توشى شۆک کرد.


جەختیشیکردەوە کە هێرشی شەوانی رابردوی هێزە چەکدارەکانمان بۆ ئیسرائیل یاسایی و رەوا بوە و لە داهاتوشدا هەرچیان پێبکرێت بەرامبەر رژێمى زایۆنى ئەنجامى دەدەن و ئەگەر هاوکاریی وڵاتان نەبێت رژێمى زایۆنى لە لێوارى لەناوچوندایە.


وتیشى:موسڵمانەکان لەگەڵ یەکدی هاودڵ بن خوا یارمەتیان دەدات و نەتەوەکان بۆ ئەوەی نەچنە گەمارۆی دوژمنەکانەوە دەبێت وریا بن.


لە بەشێکى دیکەى وتارەکەیدا، عەلى خامنەیی ئاماژەى بۆ ئەوەکرد کە گەلی فەڵەستین مافی ئەوەیە لە بەرامبەر دوژمنەکانی راوەستێت و هیچ وڵاتێک نابێت رەخنە لە حیزبوڵا بگرێت بۆ پشتیوانیکردنی لە فەڵەستین و یارمەتیدانیان رەوایە.

305 جار خوێندراوەتەوە