بایدن: هێشتا ئیسرائیل كۆتا بڕیای لەسەر هێرش كردنە سەر ئێران نەداوە

KNN : Kurdish News Network
09:30 - 04/10/2024
جیهان
+
-

سەرۆكی ئەمەریكا ئاشكرایكرد، هێشتا ئیسرائیل بڕیاری كۆتایی لەسەر هێرش كردنە سەر ئێران نەداوە و وڵاتەكەی تاوتوێی زیاتر توندكردنەوەی سزاكانی سەر ئەو وڵاتە دەكات.


هەواڵ: (KNNC)


لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا رایگەیاند: هێشتا ئسیرائیل بڕیای نەداوە وەڵامی هێرشەكانی ئێران بداتەوە.


وتیشی: هێرش كردنە سەر كێڵگە نەوتییەكانی ئێران كارێكی باش نییە و پێویستە ئیسرائیل بیر لە بژاردەیەكی دیكەی بكاتەوە.


حۆ بایدن، سەرۆكی ئەمەریكا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، وڵاتەكەی تاوتوێی زیاتر توند كردنەوەی سزاكانی سەر كۆماری ئیسلامی ئێران دەكات.


كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی سەرۆكی ئەمەریكا لە كاتێكدایە، كە ئەنجومەنی جەنگی ئیسرائیل رەزامەندی لەسەر هێرش كردنە سەر ئێران دەربڕی.

 

هاوكات، وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا رایگەیاند: ئەمڕۆ هەینی (15) بنكە و بارەگای حوسییەكانی یەمەن بە ئامانج گیراوە.

370 جار خوێندراوەتەوە