ئیسرائیل ئامادەکاری دەکات بۆ وەڵامدانەوەی ئێران

KNN : Kurdish News Network
04:28 - 05/10/2024
جیهان
+
-

بەرپرسێکی سەربازی ئیسرائیل رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی ئامادەکاری دەکات بۆ وەڵامدانەوەی هێرشە موشەکییەکانی ئێران کە لە هەفتەی رابردو ئیسرائیلی کردە ئامانج.

 

هەواڵ:KNNC

 

ئاژانسی فرانس پرێس لەزاری بەرپرسێکی سەربازی ئیسرائیلەوە بڵاویکردەوە، سوپای وڵاتەکەی ئامادەکاری دەکات بۆ وەڵامدانەوەی ئەو هێرشەی هەفتەی رابردو ئێران کردیە سەر ئیسرائیل.

 

هاوکات رۆژنامەی هارتزی ئیسرائیلی بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی لە نێو سوپای ئیسرائیل لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە کە وەڵامی سەربازیی ئیسرائیل بۆ هێرشە مووشەکییەکەی ئیران "گەورە و بەرچاو" دەبێت.

 

نوسیوشییەتی: سوپای ئیسرائیل ئەو ئەگەرە بەدوور نازانێت کە ئێران جارێکی دیکە هێرش بکاتەوە سەر خاکەکەی.

 

لە یەکی ئەم مانگە ئێران بە نزیکەی 200 موشەک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل لە کەمتر لە شەش مانگدا ئەوەش دووەم هێرشی راستەوخۆی ئەو وڵاتەبو بۆسەر ئیسرائیل، زۆربەی موشەکەکانی ئێران لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیلەوە ڕێگرییان لێکرا، بەڵام هەندێکیان بەر بنکە سەربازییەکانی ئیسرائیل کەوتن و لەگەڵ ئەوەشدا زیانێکی بەرچاوی مادی و گیانی لێنەکەوتەوە.

106 جار خوێندراوەتەوە