لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێی کۆچیدا بەرگی کەعبە گۆڕدرا و بە دەیان کیلۆ ئاڵتون و زیو رازێنراوەتەوە
و زیاتر لە هەزار کیلۆ ئاوریشمی تێدا بەکار هاتوە.
هەواڵ:KNNC
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن سەرۆکایەتی گشتی
کاروباری مزگەوتی گەورەی مەککەوە بەبۆنەی ساڵی نوێی کۆچیەوە بەرگێکی نوێ بۆ کەعبە
دانرا؛ پێکهاتوە لە قوماشێکی رەشی گەورە و بەوردی دیزاین کراوە.
ئەو تیمەی ئەرکی گۆڕینی بەرگی کەعبەیان لە ئەستۆیە
پێکدێن لە 159 پیشەگەر و تەکنیک کار و ئەندازیاری لێهاتو کە راهێنانی تایبەتیان وەرگرتوە
بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەکە.
بەرگە نوێیەکەی کەعبە کە ساڵانە لە یەکەم رۆژی
ساڵی نوێی کۆچیدا دەگۆڕدرێت و بە (کیسوا) ناسراوە پێکدێت لە 53 پارچە و ئاڵتونی تێدایە
و دابەشکراون بەسەر سەرەوە و پشتێنە و خوارەوەی کەعبەدا.
لە بەرهەمهێنانی کیسوادا بە گشتی 120 کیلۆ ئاڵتون
و 100 کیلۆ زیو و هەزار کیلۆ ئاوریشم بەکاردەهێنرێت و کێشی کیسوا هەزار و
350 کیلۆگرامە و نزیکەی 14 مەتر بەرزیەکەیەتی.
112 جار خوێندراوەتەوە