ئەردۆغان بانگهێشتى ئەسەد دەکات بۆ تورکیا

KNN : Kurdish News Network
03:47 - 07/07/2024
جیهان
+
-

سەرۆککۆمارى تورکیا ئاشکرایکردوە؛ بانگهێشتى سەرۆکى سوریا دەکەن بۆ وڵاتەکەیان و دەڵێت: ئامانجمان ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانمانە هاوشێوەى رابردو.

 

هەواڵ:KNNC

 

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆمارى تورکیا لە میانى گەڕانەوەى لە وڵاتى ئەڵمانیاوە بۆ تورکیا لەناو فڕۆکەدا وەڵامى میدیاکارانى دایەوە و رايگەیاند؛ لە ئایندەیەکى نزیکدا بانگهێشتى بەشار ئەسەد، سەرۆکى سوریا دەکەن، بەو هیوایەى پەیوەندییەکانى نێوان هەردو وڵات وەک جارانى لێبێتەوە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە ئێستا لە دۆخێکدان کە تەنها بەشار ئەسەد هەنگاوێک بۆ چارەسەرى گرژییەکان بنێت، تورکیا بەشێوەیەکى ئەرێنی وەڵامى دەبێت.

 

ئەوەشى ئاشکرا کردوە کە ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکى روسیا نیازى هەیە لە تورکیا لەگەڵ ئەسەد کۆببێتەوە و سەرۆک وەزیرانى عێراقیش رایگەیاندوە:" گەر ئێمە نیازى نێوەندگیرییمان هەبێت بۆ نێوەندگیریی دراوسێکانمان نەکەین".


210 جار خوێندراوەتەوە