مقاوەمەى عێراقى دوو هێرشیان بۆسەر ئیسرائیل ئەنجامدا

KNN : Kurdish News Network
08:43 - 06/10/2024
عێراق
+
-

گروپى مقاوەمەى ئیسلامى عێراقى ئاشکرایکرد، رۆژى رابردو دوو ئامانجیان لە ئیسرائیل بە موشەکى جۆرى ئەلئەرقەب پێکاوە و جەختیش لە بەردەوامیی هێرشەکانیان دەکەنەوە.


هەواڵ:KNNC

 

گروپەکە لە بەیاننامەکەدا دەڵێن: لە درێژەدانمان بە رێبازى بەرەنگاربونەوەى هێزى داگیرکەر و بۆ پشتیوانى لە سەرکەوتنى گەلەکەمان لە فەلەستین و لوبنان و لە وەڵامى ئەو کۆمەڵکوژیانەى قەوارەى داگیرکەر دژى ژن و منداڵ و بەساڵاچوان ئەنجامیدەدات بەرەبەیانى رۆژى رابردو؛ دوو ئامانجمان لە ئیسرائیل پێکاوە.

 

بەپێی بەیاننامەکەى گروپى مقاوەمەى عێراقى هێرشەکانیان بە موشەکى ئەلئەرقەب، ناسراو بە کروزى پێشکەوتو ئەنجامداوە، یەکەم هێرشیان بۆسەر باکورى حەیفا و دوەمیشیان لە باشورى شارەکە ئەنجامداوە.

 

جەختیشکراوەتەوە کە هێرشەکانیان بۆ لەناوبردنى دوژمنان بەشێوەیەکى بەردەوام درێژەى دەبێت، لەگەڵیشیدا گرتەى هێرشەکانیان و هەڵدانى موشەکەکانیان بڵاوکردوەتەوە.

 

پێشتریش لە رۆژى پێنجشەممە هەمان گروپ هێرشێکیان بۆسەر ئامانجێکى ئیسرائیل ئەنجامدا لەڕێی فڕۆکەى بێ فڕۆکەوانەوە کە بوەهۆى کوژرانى دوو سەرباز و برینداربونى 23ـى دیکە.


599 جار خوێندراوەتەوە