ئیسرائیل: لە عێراقەوە هێرش كراوەتە سەرمان

KNN : Kurdish News Network
07:41 - 04/10/2024
عێراق
+
-

ئیسرائیل ئاشكرایكرد؛ لە عێراقەوە هێرش كراوەتە سەر بەرزایەكانی جۆلان، كەبەهۆیەوە دو سەرباز كوژراون، مقاوەمەی عێراقیش ئەنجامدانی هێرشەكانی لەئەستۆ گرت.


هەواڵ: (KNNC)


سوپای ئیسرائیل بڵاویكردەوە، لە عێراقەوە هێرشێكی درۆنی كراوەتەوە سەر بنكەیەكی سەربازیان لە بەرزاییەكانی جۆلانی ئەو وڵاتە، لە ئەنجامدا، دو سەربازی ئیسرائیل گیانیان لەدەستداوە ژمارەیەك سەربازی دیكە  برینداربون.


لای خۆشیانەوە، مقاوەمەی عێراقی رایگەیاند: لە سێ ئۆپراسیۆنی جیاوازدا و بەبەكارهێنانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، سێ ئامانجییان لە جۆلان و تبریا لە ناوچە داگیرکراوەکانی دیكە پێكاوە، ئەوەش لەتۆڵەی ئەو كۆمەڵكوژییەی كە دوژمن بەرامبەر بە گەلی فەلەستین و لوبنان ئەنجامی دەدات.


مقاوەمەوەی عێراقی جەختیكردوەتەوە، ئۆپراسیۆنەكانیان بۆ هێرش كردنە سەر بنكە و بارەگا و خاكی ئیسرائیل بەردەوام دەبێت.

294 جار خوێندراوەتەوە