رۆژنامەیەكی ئیسرائیلی: مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق مەترسیدارن

KNN : Kurdish News Network
06:42 - 03/10/2024
عێراق
+
-

رۆژنامەی ئورشەلیم رایدەگەیەنێت: مقاوەمەی ئیسلامی عێراقی هێرشی كردوەتە سەر بنكەكانی سوپا، ئەوەش ترس و نیگەرانی لای خەڵكی ئیسرائیل دروستكردوە.

 


هەواڵ: (KNNC)

لەڕاپۆرتێکدا رۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆستی ئیسرائیلی، بڵاویكردوەتەوە؛ لەگەڵ فراوانبونی هێرشەكانی سوپا بۆسەر بنكە و بارەگاكانی حزبوڵای لوبنان و هەمو ئەو شوێنانەی كە هێرشی موشەكی دەكەنە سەر وڵات، مقاوەمەی ئیسلامی عێراقیش بە موشەك هێرشی كردوەتە سەر بنكەكانی سوپا، ئەوەش ترس و نیگەرانی لای خەڵكی ئیسرائیل دروستكردوە.


رونیكردوەتەوە، لەچەند رۆژی رابردودا مقاوەمەی ئیسلامی عێراق لەڕیگەی دو فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە هێرشیان كردە سەر شاری عیلات لە باشوری ئیسرائیل كە بەهۆیەوە دو هاوڵاتی برینداربون و زیانی مادی بە شوێنەكە گەیاندوە.


لە ڕاپۆرتەکەدا کە لەلایەن ئاژانسی مەعلومە وەرگێڕدراوە و تێیدا هاتووە، “فراکسیۆنەکانی بەرخۆدانی عێراق دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان ئاراستەی شاری عیلات لە باشووری ئیسرائیل کرد و کاریگەرییان لەسەر بەندەرەکە دروستکرد و زیانی ماددی لێکەوتەوە و دوو کەسیش برینداربوون”.


ئەوەیخستوەتەڕو، ساڵی رابردو، مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بەرپرسیارێتی (170) هێرشی بۆ سەر ئامانجەکانی ئیسرائیل ئەنجامداوە کە زیاتر لە (70%)ـی هێرشەكان تەنها لە مانگی ئەیلولی ساڵی (2024) بوە، ئەوەش جێگەی مەترسییە، هێرشەكانی زیاتر دەبن.

797 جار خوێندراوەتەوە