عێراق و تورکیا لەسەر پرسی کۆچبەران رێککەوتن

KNN : Kurdish News Network
12:09 - 03/10/2024
عێراق
+
-

عێراق و تورکیا لەسەر بەرنگاربونەوەی کۆچی نایاسایی و گەڕاندنەوەی ئارەزومەندانەی ئاوارە عێراقییەکان لە تورکیا ڕێککەوتن.

 

هەواڵ:KNNC

 

عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردوەتەوە، لە ئەنقەرە پێشوازی کردوە لە ئیڤان فائق وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق و شاندێکی یاوەری.

 

ئاماژەی بەوەشکرردوە، لەمیانی دیدارەکەدا یادداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردو وڵات بۆ "بەرەنگاربونەوەی کۆچی نایاسایی و گەڕاندنەوەی ئارەزومەندانەی ئاوارە عێراقییەکان لە تورکیا" واژۆ کراوە.

 

وەزیری ناوخۆی تورکیا جەختیکردوەتەوە، هەردو وڵات لە ئێستا بەدواوە لە بواری بەرەنگاربونەوەی کۆچی نایاسایی هاوکاری یەکتر دەبن.

290 جار خوێندراوەتەوە