هێڵی ئاسمانی ئیمارات گەشتەكانی بۆ عێراق راگرت

KNN : Kurdish News Network
04:24 - 03/10/2024
عێراق
+
-

بەهۆی ئەو گرژی و ئاڵۆزییەی روی لە ناوچەكە كردوە، هێڵی ئاسمانی ئیمارات بڕیاریدا گەشتەكانی بۆ عێراق، ئێران و ئوردن تا (5ـی  10ـی 2024) رابگرێت.

هەواڵ: (KNNC)

 

لە بڵاوكراوەیەكدا هێڵی ئاسمانی ئیمارات رایگەیاند: گەشتەكانی بۆ هەریەك لە وڵاتانی عێراق، ئێران و ئوردن تا (5ـی ئۆكتۆبەر) راگرتوە و هۆكارەكەشی بۆ گرژی و ئاڵۆزییەكان گەڕاندوەتەوە.

 

كۆمپانیاكە داوای لە گەشتیارەكان كردوە كە پەیوەندی بە بریكارەكانەوە بكەن بۆ بەدەستخستنی گەشتی بەدیل یان راستەوخۆ پەیوەندی بە هێڵێ ئاسمانی ئیماراتییەوە بكەن.

 

هێڵی ئاسمانی ئیمارات ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، لە نزیكەوە چاودێری دۆخەكە دەكەن و لەكاتی پێشهاتی نوێ و پێویستدا پەیوەندی بە لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە دەكەن.

491 جار خوێندراوەتەوە