سکرتێرى گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان داوا
لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات سەرزەنشتی تاوانکارییەکانی حەمLاس بکات و لەهەمان کاتیشدا داوای راگرتنی خوێنڕشتن لە لوبنان و
غەززە دەکات.
هەواڵ:KNNC
لەگەڵ نزیکبونەوەى ساڵیادی هێرشی چەکداری
بزوتنەوەی حەمماس بۆسەر ئیسرائیل ئەنتۆنیۆ گۆتێریس سکرتێرى گشتی
نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاند، ئێستا دەرفەتێکە بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ئەوەی بۆجارێکی
تر بەدەنگی بەرز تاوانکارییەکانی بزوتنەوەی حەمماس شەرمەزار
بکات بەتایبەتیش دەستبەسەراگرتنی بارمتەکان.
گۆتێرێس داواشی لە بزوتنەوەی حەمماس کرد بێ
هیچ مەرجێک بارمتەکان ئازاد بکات و رێگەش بەخاچی سوری نێودەوڵەتی
بدات چاوی بەبارمتەکان بکەوێت، هەروەها داواشى کرد جەنگ لە لوبنان و غەززە
رابگیرێت.
رۆژی حەوتی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023
چەکدارانی حەماس هێرشیان کردە سەر چەند ناوچەیەکی ئیسرائیل و
بەو هۆیەشەوە زیاتر لە هەزار ئیسرائیلی کوژران و 251ى تریش وەک
بارمتە دەست بەسەر کران، کە تائێستا 33یان کوژران و 97ی دیکەشیان بەدەستبەسەری ماونەتەوە
و ئەوانی تریش ئازاد کراون.
44 جار خوێندراوەتەوە