واشنتۆن پۆست: هێزەکانی ئەمریکا لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەوپەڕی ئامادەباشیدان

KNN : Kurdish News Network
01:03 - 06/10/2024
جیهان
+
-

رۆژنامەی واشنتۆن پۆست ئاشکرایکرد، کە لە 48 کاتژمێری داهاتودا ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر ئێران و میدیایەکى ئیسرائیلیش دەڵێت: هێرشەکە گەورەترین هێرش دەبێت لە مێژوى وڵاتەکەیاندا.

 

هەواڵ:KNNC


رۆژنامەکە جەختی لەوەکردوەتەوە، کە بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکان هێزەکانی ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خراونەتە ئەو پەڕی ئامادەیی و لە 48 کاتژمێری داهاتوشدا سوپای ئیسرائیل گورزی سەربازی لەئێران دەوەشێنێت.

 

هاوکات رۆژنامەی هەئارێتز ئیسرائیلی جەختی لەوەکردوەتەوە، سوپای وڵاتەکەیان هەمو ئامادەکارییەکی کردوە بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی گەورە بۆ سەر ئێران.

 

وەک رۆژنامەکەش ئاماژەی پێکردوە، هێرشەکە بۆ سەر ئێران بە گەورەترین هێرش لەمێژوی ئیسرائیل دادەنرێت.

41 جار خوێندراوەتەوە