پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە

KNN : Kurdish News Network
10:04 - 05/07/2024
کوردستان
+
-

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە، بەجۆرێک لە گەرمیان 48 پلە تۆماردەکرێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما دوو تا پێنج پلە بەرزدەبێتەوە.


سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ شەممە کەشناسی هەرێم دەڵێت: ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

 

هەربەپێی پێشبینییەکان، لەگەرمیان کە بە یەکێک لە ناوچە گەرمەکانی هەرێمی کوردستان دادەنرێت 48 پلە تۆماردەکرێت.


بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

 
هەولێر: 44 
سلێمانی: 41
دهۆک: 43 
کەرکوک: 46
هەڵەبجە: 44
زاخۆ: 43 
سۆران: 41
حاجی ئۆمەران: 32
گەرمیان: 48

872 جار خوێندراوەتەوە