تەندروستیی کەرکوك ڕایگەیاند، بەهۆی پەلاماردانی
سەگی بێلانەوە لە چەند گەڕەکێکی جیاوازی کەرکوك، 13 کەس بریندار بون.
هەواڵ:KNNC
پەیامنێرى کەى
ئێن ئێن رایگەیاند؛ ئەو حاڵەتانەى تۆمارکراون، لە چەند گەڕەکێکى شارەکە رویانداوە
و بەشێکى زۆرى قوربانییەکانیش منداڵن و تەمەنیان لەنێوان (هەشت مانگ بۆ 13)
ساڵیدان
ئاماژەى بۆ ئەوەشکردوە کە ئەو کەسانەى بەهۆى
پەلامارى سەگەوە بریندار بون، بەمەبەستى چارەسەرکردن رەوانەى نەخۆشخانەى ئازادى
کراون و سەرجەمیان بە تەندروستییەکى باشەوە رەوانەى ماڵەوە کراونەتەوە.
لە شارى کەرکوک بەهۆى تەرخاننەکردنى بودجەى پێویست بۆ تەواوکردنى پرۆژەى شێڵتەرى سەگە بێلانەکان، زۆرینەى سەگەکان لەناو سەنتەر و گەڕەکەکانى شاردا بڵاوبونەتەوە و ئەمەش مەترسیی لەسەر هاوڵاتییان و بەتایبەت منداڵان دروستکردوە.
هەر سەبارەت بە حاڵەتەکانى پەلاماردانى سەگى
بێلانە، پێشتر تەها محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی راپەڕین ڕایگەیاند:
لە شەش مانگی ئەمساڵدا 231 حاڵەتی گەستنى سەگیان لە سنورەکە تۆمار کردوە.
162 جار خوێندراوەتەوە