ئاگاداری ئالۆڤێرابن... سەرەڕای سودەکانی بەڵام بۆ هەمو کەس ناگونجێت

KNN : Kurdish News Network
11:51 - 05/07/2024
تەندروستی
+
-

گومانی تێدا نییە کە روەکی ئالۆڤێرا سودی سەرسوڕهێنەری هەیە، بەو پێیەی پزیشکانی پێست و پسپۆڕانی چاودێری پێست پێشنیاری بەکارهێنانی دەکەن بە شێوەیەکی سەرەکی، بەڵام بەکارهێنانی بۆ هەمو کەس ناگونجێت.

 

تەندروستی:KNNC

 

رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمەریکی بڵاویکردوەتەوە،هەرچەندە پسپۆرانی پێست پشتڕاستیدەکەنەوە کە ئەو روەکە سەلامەتە بۆ پێست بە گشتی، بەڵام رەنگە بۆ هەمو کەسێک وا نەبێت، چونکە مەرج نییە بۆ کەسێک باشبو بۆ کەسێکی دیکەش هەمان سودی هەبێت.

 

هەروەها، هاوکات دامەزراوەی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا جەختلەوەدەکاتەوە، بەکارهێنانی ئالۆڤێرا بەبێ رەچەتەی پزیشکی رێگەپێدراو نییە.

لاسی گیل، بەڕێوەبەری هاوبەشی پەیمانگای جوانکاری و مەساج لە شاری هیوستن ئاشکرای دەکات، ئالۆڤێرا لە 96%ی ئاو پێکدێت، هەروەها زیاتر لە 75 پێکهاتەکەی وەک (شەکر، ڤیتامین، کانزا، ئەنزیم، حەوت ترشە ئەمنییە پێویستییەکان)، 4٪ی لە ئالۆڤێرا-دا هەیە، ئەمە جگە لەوە کاریگەری دژە هەوکردن و دژە ڤایرۆس و دژە بەکتریای هەیە.

 

هەروەها توێژینەوەکان پشتڕاستیان کردوەتەوە کە زۆرێک لە سودەکان لەو شەکرانەوە سەرچاوە دەگرن کە لە جێڵی ناو گەڵاکانی ئالۆڤێرا هەن.

 

ئالۆڤێرا هەزاران ساڵە بۆ مەبەستی دەرمانی بەکاردێت، لەم دواییانەدا لەناو خەڵکدا بەشێوەیەکی بەربڵاو بەکاردێت.

323 جار خوێندراوەتەوە