زیاتر لە 10
رۆژە دەسەڵاتی سعودەیە 21 هاوڵاتی عێراقی دەستگیرکردوە
و تائێستاش عێراق هیچ هەوڵێکی نەداوە بۆ ئازادکردنیان.
هەواڵ:KNNC
عبدولحسێن هەنین، ڕاوێژکاری پێشوی سەرۆک
وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە بڵاویکردەوە، دەسەڵاتی سعودییە لە ڕۆژی 29 مانگی ئەیلولەوە
حسێن حەیدەر کە دانیشتوی دیوانییە لەگەڵ 20 هاوڵاتی دیکەی عێراقیان بەهۆی بڵاوکردنەوەی
چەند پۆستێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لەسەر حەسەن نەسڕوڵا دەستگیرکردوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پەیوەندیان بە باڵیۆزخانە و
لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق کردوە لە سعودییە، بەڵام تائێستا هیچ وەڵامێکیان نەبوە
و ئەوە ماوەی 10 ڕۆژ دەبێت ئەو هاوڵاتیانە دەستبەسەر کراون.
وتیشی: پێویستە سەرۆکی حکومەت رۆڵی راستەوخۆی
هەبێت لە چارەسەر کردنی ئەو کێشەیە و پارێزگاری لە هاوڵاتییەکانی بکات.
417 جار خوێندراوەتەوە