راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی
عێراق رایگەیاند یەکگرتویی سوریا و دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیرییەکەی، پێویستی
بە ژێری و میانڕەویی ھەیە کە دوور بێت لە تایفەگەری و نەتەوەپەرستی.
هەواڵ:KNNC
قاسم ئەعرەجی لە تۆڕی
کۆمەڵایەتی X لەبارەی
روداوەکانی ئەمدواییەی سوریا نوسیویەتی، "سووریایەکی سەقامگیر کە لەگەڵ پێکھاتەکانیدا
ئاشت ببێتەوە، ئامانجی ھەر ھاوڵاتییەکە کە وڵاتەکەی و گەلەکەی خۆشدەوێت".
راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی
عێراق ئاماژەی بەوەشداوە کە وڵاتەکەی پاڵپشتی لە ئاسایش و سەقامگیریی سوریا دەکات.
ڕۆژی پێنجشەممەی ھەفتەی
ڕابردو، پارێزگاکانی تەرتووس و لازقیە کە بە ناوچە کەناراوییەکانی سوریا ناسراون
ڕوبەڕوی گرژیی و ئاڵوزیی بونەوە، ئەوەش بەھۆی روبەڕوبونەوەی نێوان ھێزە ئەمنییەکانی
سەربە دەسەڵاتی نوێی سوریا و پاشماوەکانی ڕژێمی ڕوخاوی بەشار ئەسەد.
50 جار خوێندراوەتەوە