عێراق دەستیکردوە بە دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان

KNN : Kurdish News Network
09:00 - 10/03/2025
عێراق
+
-

سەرۆکی دەستەی پیشەسازی سەربازی عێراق رایگەیاند، دەستیانکردوە بە بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ دابینکردنی پێداویستی هێزە ئەمنییەکان.

 

هەواڵ:KNNC

 

مستەفا عاتی، سەرۆکی دەستەی پیشەسازی سەربازی لە عێراق رایگەیاند، لە ئێستادا دەستیانکردوە بە بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە بوەتە چەکێکی گرنگ بۆ هێزە ئەمنییەکان.

 

وتیشی: هەماهەنگییان لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان هەیە بۆ دروستکردنی کارگەیەکی یەکگرتو بۆ فراوانکردنی بەرهەمهێنانی تەقەمەنی و تۆپخانە، هەروەها کار لەسەر نۆژەنکردنەوەی هێڵەکانی بەرهەمهێنانی تۆپ و هاوەنی قورس دەکەن.

 

بەوتەی عاتی: پرۆژەکە بە یەکێک لە پرۆژە ستراتیژییە گرنگەکانی حکومەت دادەنرێت کە ئامێری سوک بۆ هێزە ئەمنییەکان دابیندەکات بەتوانای تا 63 ملیۆن گولــلە بەپێی تایبەتمەندیە نێودەوڵەتییەکان.

 

هەروەها، کارگەیەکی فراوان لە بەغداد کراوەتەوە بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی شەڕکەری زرێپۆش، تا ئێستاش توانراوە زیاتر لە 600 زرێپۆش بۆ هێزە ئەمنییەکان دابینبکرێت.

75 جار خوێندراوەتەوە