عێراق بەدیلی غازی ئێرانی دۆزیوەتەوە

KNN : Kurdish News Network
08:55 - 11/03/2025
عێراق
+
-

سەرۆکی کۆمپانیای غازی باشوری عێراق رایگەیاند، چاویان لە قەتەر و عومانە وەک بەدیلی غازی ئێران، دەشڵێت: رێککەوتنێک لەگەڵ ئەو دوو وڵاتە واژۆ دەکرێت و تا ناوەڕاستی ئەمساڵ دەستبەوەرگرتنی غاز دەکەن.

 

هەواڵ:KNNC

حەمزە عەبدولباقی، سەرۆکی کۆمپانیای غازی باشوری عێراق بە ئاژانسی رۆیتەرز-ێ راگەیاندوە، عێراق وێستگەیەکی غازی سروشتی شل بەکرێ دەگرێت بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی راگرتنی هاوردەکردنی غازی ئێران.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم ڕێکارە بەهۆی بڕینی غازی ئێرانەوە گیراوەتەبەر و حکومەت ئەرکی دۆزینەوەی بەدیلەکانی بە وەزارەتی نەوت سپاردوە".

 

رونیشیکردەوە، لە کۆتایی مانگی ئازاردا ڕێککەوتنی تێرمیناڵی LNG لەگەڵ کۆمپانیای بریزی ئینڤێستمەنت (PI) کە بنکەکەی لە ئیماراتە، واژۆ دەکرێت، پێشبینی دەکرێت تا ناوەڕاستی ئەمساڵ تێرمیناڵەکە دەست بە وەرگرتنی غاز لە قەتەر و عومان بکات.

 

ئاشکراشیکرد، وێستگەکە لە بەندەری خۆر ئەلزوبەیر لەسەر کەنداو دروست دەکرێت، هەروەها غازەکە لە ڕێگەی بۆرییەکی 45 کیلۆمەترییەوە دەگوازرێتەوە کە لە ئێستاوە لە قۆناغی دروستکردندایە بۆ خاڵێکی دابینکردن لە نزیک شاری بەسرە، کە چەندین بیرە نەوتی تێدایە لە باشوری عێراق.

 

ئەو پڕۆژەیە دەتوانێت لانیکەم 500 ملیۆن پێ سێجا (14 ملیۆن مەتر سێجا) غاز لە ڕۆژێکدا دابین بکات کە دەکاتە نزیکەی یەک لەسەر سێی دابینکردنی ئێستای ئێران.

 

پێشتر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئیدارەی ترەمپ لێخۆشبونی عێراقی بۆ هاوردەکردنی غازی ئێران راگرتوە کە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە ڕێگەی بە عێراق دابو هاوردەبکات.

 

لە ئێستادا بەغدا بە پێی پێویستییەکانی ڕۆژانە نزیکەی 50 ملیۆن مەتر سێجا غاز لە ئێران وەردەگرێت بە درێژکردنەوەی ڕێککەوتنێک کە لە مانگی ئازاری 2024 واژۆ کراوە بۆ ماوەی 5 ساڵ.

 

بەرپرسانی وزەی عێراق ڕایانگەیاند، بەغدا ساڵانە لەنێوان 4 بۆ 5 ملیار دۆلار دەداتە ئێران بۆ هاوردەکردنی غاز.

 

هاوکات، وه زیری کاره بای عێراق ڕایگه یاند، زیانی راگرتنی هاورده ی غاز له ئێرانه وه ده توانێت بەرهەمهێنانی ڕۆژانه ی کاره بای عێراق که 27 هه زار مێگاوات نزیکه ی یه ک له سەر سێ کەمبکاتەوە.

88 جار خوێندراوەتەوە