ئەمەریکا داوا لە سودانی دەکات لەگەڵ هەرێم کێشەی گرێبەستە نەوتییەکان چارەسەربکەن

KNN : Kurdish News Network
08:35 - 10/03/2025
عێراق
+
-

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ڕایگەیاند: پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەنجامداوە و پێی راگەیاندوە، لەگەڵ هەرێمی کوردستان کاربکەن بۆ دانەوەی قەرزی کۆمپانیا ئەمریکییەکانی بواری وزە.

 

هەواڵ:KNNC

 

مایکل واڵتز، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا لە بڵاوکراوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەنجامداوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە: داوای لە سەرۆك وەزیرانی عێراق کردوە، کە حکومەتی عێراق لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکەوە کاربکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی گرێبەستەکان و دانەوەی قەرزی کۆمپانیا ئەمریکییەکانی بواری وزە.

 

داواشی کردوە، بەغداد هاوئاهەنگیکارێك لە بواری وەبەرهێنان دابمەزرێنێت، تاوەکو کار لەگەڵ ئەو کۆمپانیا ئەمریکیانە بکات کە دەیانەوێت لە عێراق وەبەرهێنان بکەن و کاربکەن.

62 جار خوێندراوەتەوە