جارێكی دیكە
سوریا روبەڕوی توندوتیژی و خوێن رشتنی زۆر بویەوە و لە چەند رۆژی رابردودا نزیكەی هەزار
و (500) كەس گیانیان لەدەستداوە.
هەواڵ:
(KNNC)
ئاژانسی
هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە؛ سەرباری ئەوەی لەسەردەمی بەشار ئەسەد، سەرۆكی هەڵاتو،
سوریا روبەڕوی خوێن رشتنی زۆر بویەوە، بەڵام لە چەند رۆژی رابردودا جارێكی دیكە
توندوتیژی لەو وڵاتە سەری هەڵدایەوە زیاتر لە هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە.
ئەوەشی خستوەتەڕو،
توندوتیژییەكە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی سوریا بەسەرکردایەتیی ئیسلامییەکان
لە دژی چەکدارانی کەمینەی عەلەویی كە سەر بە رژێمەكەی بەشار ئەسەدن ئەنجامدراوە كە
سەدان هاوڵاتی مەدەنییان بون بەقوربانی.
لای خۆشیەوە
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشكرایكردوە، دوای هێرش كردنە سەر هێز ئەمنییەكانی
حكومەتەكەی ئەحمەد شەرع، بۆ تۆڵە كردنەوە چەكدارەكانی شەرع بەو جۆرە تۆڵەیان لە
عەلەوییەكان كردوەتەوە.
ئاژانسەكە
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، لەگەڵ بڵاوبونەوەی هێزەکانی حکومەت، لە مزگەوتەکانی ئەو ناوچانەی
دڵسۆزی ئیدارەی نوێی سوریان، بانگەواز لە خەڵک کراوە بۆ جیهاد كردن، ئەوەش بە
ئامانجی پشتیوانیکردن لە هێزە ئەمنییەکان.
ئێوارەی
رۆژی یەکشەممە، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئاماری گیان لەدەستدانی هێرشی تۆڵەسەندنەوەی
بڵاوكردەوە، كە كۆی ژمارەی قوربانیانی چەند رۆژی رابردو لە هەزار و (453) كەس
پێكهاتون، لەو ژمارەیە (973) هاوڵاتی مەدەنی و (250) چەکداری عەلەوی هەروەها زیاتر لە (230) ئەندامی
هێزە ئەمنییەکانی حکومەتیش کوژراون.
636 جار خوێندراوەتەوە