هەسەدە و دیمەشق رێككەوتن

KNN : Kurdish News Network
08:52 - 10/03/2025
کوردستان
+
-

دوای كۆبونەوەی نێوان مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆكی سوریا لەسەر هەشت خاڵ رێككەوتن. 


هەواڵ: (KNNC)


سەرۆكایەتی سوریا بڵاویكردەوە؛ دوای كۆبونەوەی نێوان مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆكی سوریا لەسەر چەند خاڵێك رێككەوتن كە یەكێك لە خاڵە گرنگەكان لە "پێكهاتەی كورد لە سوریادا پێكهاتەیەكی سەرەكییە و دەوڵەتی سوریاش هەمو مافەكانی كورد لە دەستوردا زامن دەكات" پێكهاتوە.


لەخاڵی یەكەمی رێكەوتنی نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرعدا هاتوە: دەستەبەرکردنی مافەكانی سەرجەم گەلانی سوریا لە پرۆسەی سیاسی و هەمو دامودەزگاکانی دەوڵەت لەسەر بنەمای لێهاتوویی، بەبێ گوێدانە پاشخانی ئایینی و نەتەوەیی.

 

هەروەها، پێكهاتەی كورد لە سوریادا پێكهاتەیەكی سەرەكییە و دەوڵەتی سوریاش هەمو مافەكانی كورد لە دەستوردا زامن دەكات.

 

ئەوەش هاتوە؛ لەگەڵ راگرتنی جەنگ لەخاكی سوریادا، تێکەڵکردنی سەرجەم دامودەزگا مەدەنی و سەربازییەکانی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا لەگەڵ ئیدارەی دەوڵەتی سوریا، بە دەروازە سنورییەکان، فڕۆکەخانە، کێڵگە نەوتی و گازییەکان.

 

بڵاوكراوەكەی سەرۆكایەتی سوریا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، دەستەبەرکردنی گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارەکانی سوریا بۆ شارۆچکە و گوندەکانیان و دەستەبەرکردنی پاراستنیان لە دەوڵەتی سوریا هەروەها پاڵپشتیکردنی دەوڵەتی سوریا لە شەڕی دژی پاشماوەکانی بەشار ئەسەدی رژێمی پشو بۆ دەستەبەركردن و گەڕاندنەوەی ئاسایش و یەکڕیزی بۆ وڵات.

759 جار خوێندراوەتەوە