وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت: لە تاوانی بەكارهێنانی چەكی
كیمیایی لەلایەن سەددام حسێنەوە بەرامبەر خەڵكی مەدەنی هەڵەبجە ئەڵمانیا هاوبشە.
هەواڵ: (KNNC)
ئیسماعیل باقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند: بەپشتبەستن بەو
زانیاری و داتایانەی لەبەردەستی
وەزارەتەكەیدایە، بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لەلایەن سەددام حسێنەوە بەرامبەر خەڵكی
مەدەنی هەڵەبجە و ژمارەیەك لە سەربازانی كاتی جەنگی هەشت ساڵەی نێوانیان لەگەڵ
عێراق ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەوروپا هاوبەشبون لەو تاوانەدا، بەتایبەتی ئەڵمانیا.
وتیشی: تاوانی بەكارهێنانی چەكی كۆمەڵكوژ لە شاری هەڵەبجە لە یادەوەریی خەڵكی
ئێراندا ناسڕدرێتەوە، بۆیە ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی تاران دەكرێت كە چەكی
قەدەغەكراوی هەبێت دورە لە راستییەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد،
لەلایەن وڵاتەكەیەوە بەدواچون بۆ بەكارهێنانی ئەو جۆرە چەكە كراوە كەلەلایەن
سەددام حسێنەوە بەكارهێنراوە، تاران دەیەوێت ئەنجامی ئەو فایلانە بەدەستبهێنێت کە بوەتە
هۆی دەرچونی بڕیاری قەدەغەكردن و بەدڵنیاییەوە هەوڵی دەدەین لە رێکخراوی قەدەغەکردنی
چەکی کیمیایی بەدەستیبهێنین.
198 جار خوێندراوەتەوە