وتەبێژى بزوتنەوەى گۆڕان: رێککەوتنى کورد و دەسەڵاتى سوریا بنەمایەکی باشە بۆ کۆتاییهاتنی شەڕ و بەدیهێنانی سەقامگیریی

KNN : Kurdish News Network
12:41 - 11/03/2025
کوردستان
+
-

بزوتنەوەی گۆڕان پێشوازی لە رێککەوتنی کورد و دەسەڵاتی سوریا دەکات و وتەبێژى بزوتنەوەکەش یەکدەنگی کوردیش بە پێویستی قۆناغەکە  ناودەبات.

 

هەواڵ:KNNC


دلێر عەبدولخالق، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان لەبارەی  رێککەوتنی کورد و دەسەڵاتی سوریا رایگەیاند: بزوتنەوەی گۆڕان پێشوازیی لە ڕێککەوتنی مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هەسەدە و ئەحمەد شەرع سەرۆکی راگوزەری سوریا دەکات و بە سەرەتایەکی باشی بنیادنانی سوریایەکی دیمکورات لێی دەڕوانێت لەپێناو کۆتاییهاتنی شەڕ بەدیهێنانی سەقامگیریی ناوچەکە.

 

دلێر عەبدولخالق وتیشی: ئاستی رێککەوتنەکە بە تەنها بەس نییە و گرنگ جێبەجێکردنیەتی، یەک وتاری و یەک دەنگی کورد، لەنێویشتیدا هەسەدە و ئەنەکەسە لە سوریا بنەمایەکی باشی پڕۆسەکە دەبێت.

 

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا، پێویستە کورد بەشداریی کارای هەبێت لە نوسینەوەی دەستوردا لەپێناو دەستەبەری مافە نەتەوەییەکانی ، هەبونی وڵاتانی وەک ئەمەریکا و فەرەنسا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپی بە دڵنیایی لە دەستەبەری مافەکانی کورد دەدەن.

131 جار خوێندراوەتەوە