لەپاش رێککەوتن لەگەڵ دەسەڵاتی سوریا فەرماندەی گشتیی هەسەدە رایگەیاند:
کار دەکەن بۆ دەستەبەری قۆناغێکی راگوزەر کە بەپێی خواستەکانی گەل بێت و ببێتە دەرفەتێک
بۆ سوریایەکی فرەڕەنگ، جەختیش لە پاراستنی شکۆی سورییەکان دەکاتەوە.
هەواڵ:KNNC
مەزڵوم عەبدی، فەرماندی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، لەپاش رێککەوتن
لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆمارى کاتیی سوریا رایگەیاند: کاردەکەن بە ئامانجی ئەوەی
سوریای قۆناغی راگوزەر رەنگدانەوەی خواستەکانی گەلانی سوریا بێت و ئەوان پابەندن بە
بنیادنانی داهاتویەک بۆ وڵاتەکە، کە مافی تەواوی سورییەکان و پاراستنی ئاشتیی و کەرامەت
و شکۆیان دەستەبەر بکات.
مەزڵوم عەبدی ئاماژەی بەوەشداوە، رێککەوتنەکە بە دەرفەتێکی راستەقینە دەزانن
بۆ بنیادنانی سوریایەکی نوێ و کە تەواوی پێکهاتەکان لەباوەش بگرێت و پێکەوەیی یەکی
راستەقینە مسۆگەر بکات.
رۆژى رابردو؛ دوای كۆبونەوەی نێوان مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی
سوریای دیموكرات (هەسەدە) لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆكکۆمارى کاتیی سوریا لەسەر چەند
خاڵێك رێككەوتن كە یەكێك لە خاڵە گرنگەكان لە "پێكهاتەی كورد لە سوریادا پێكهاتەیەكی
سەرەكییە و دەوڵەتی سوریاش هەمو مافەكانی كورد لە دەستوردا زامن دەكات" پێكهاتوە.
65 جار خوێندراوەتەوە